وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:دروستكردنى 20 ناوه‌ندى چاره‌سه‌ركردنى توشبووانى كۆرۆنا

ناوخۆ
  • 3-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-وه‌رد عه‌بدولئه‌میر

     
    و:سۆما جاف
     
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ لانیكه‌م 20 ناوه‌ندى چاره‌سه‌ركردنى توشبووانى كۆرۆنا دروستكراوه‌ ،به‌قه‌باره‌ی  11 هه‌زار قه‌روێڵه‌،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو به‌منزیكانه‌ نه‌خۆشخانه‌ى نوێى مه‌یدانى ده‌كرێته‌وه‌ وبه‌قه‌باره‌ى جیاوازه‌وه‌ بۆ پێشوازیكردن له‌حاڵه‌ته‌ مامناوه‌ند وتێكچووه‌كان.
    سه‌یف به‌در وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هه‌ردوو مه‌زارگاى حسێنى وعه‌باسى وده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى،لانیكه‌م 20 ناوه‌ندى چاكبوونه‌وه‌ى له‌سه‌رانسه‌رى پارێزگاكان دروستكراوه‌ كه‌ده‌گاته‌ 11هه‌زار قه‌روێڵه‌"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"ڕێژه‌كه‌ له‌زیادبووندایه‌".
    وتیشى"به‌منزیكانه‌ نه‌خۆشخانه‌ى نوێى مه‌یدانى ده‌كرێنه‌وه‌،وبه‌قه‌باره‌ى جیاوازه‌وه‌ بۆ پێشوازیكردن له‌حاڵه‌ته‌ مامناوه‌ند وتێكچووه‌كان".
    له‌باره‌ى مه‌ترسییه‌كان زیادبوونى ژماره‌ى توشبووان له‌وه‌رزى زستاندا،ڕوونیكرده‌وه‌"عێراق هێشتا له‌سه‌ره‌تاى وه‌رزى زستانه‌ وهه‌ڵسه‌نگاندنى ڕه‌وشى په‌تاكه‌ پێویستى به‌كاتێكى زۆرتر هه‌یه‌ بۆ ده‌رخستنى ورده‌كارییه‌كانى".