به‌غدا-اه‌ع-ئامینه سه‌لامى
و:سۆما جاف
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان،دووپاتیكرده‌وه هه‌موو دیارده چه‌كدارییه‌كان شارۆچكه‌ى شه‌نگالیان له‌پارێزگاى نه‌ینه‌وا جێهێشتووه.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى له‌نێوان حكومه‌تى فیدڕاڵى وحكومه‌تى هه‌رێم كرا باس له‌وه ده‌كات كههێزهكانى فیدڕاڵى كۆنترۆڵى بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ن وئاسایش ده‌سه‌پێنن له‌شارۆچكه‌ى شه‌نگال".
وتیشى"پۆلیسى خۆجێى له‌نێو شارۆچكه‌كه بڵاوهدهكرێنهوه،كه‌چى پۆلیسى فیدڕاڵى وپاسه‌وانى سنوور له‌ده‌ره‌وه‌ى شارۆچكه‌كه ده‌بن بۆ كۆنترۆڵكردنى سنوورى عێراق وسوریا،دووپاتیشیكرده‌وه سه‌رجه‌م دیارده چه‌كدارییه‌كان له‌شارۆچكه‌ى شه‌نگال نه‌ماوه".
ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌ركێكى گه‌وره له‌لایه‌ن حكومه‌ت وفه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان گێراوه به‌ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ هه‌ندێكى گروپى پارتى كرێكاران بۆ ڕه‌خساندنى ژینگه‌یه‌ك له‌پێناو به‌جێ گه‌یاندنى ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ى هه‌ردوولا،ڕایشیگه‌یاند فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى نه‌ینه‌وا ئه‌ركى به‌ڕێوبردنى دۆسییه‌ى ئه‌منى له‌شه‌نگال وناوچهكانى دیكه‌ى پارێزگاكه گرتۆته ئه‌ستۆ".
ئاماژه‌یشیدا"هه‌ماهه‌نگییه‌كى هاوبه‌ش هه‌یه له‌نێوان فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان وهێزهكان پێشمه‌رگه بۆ سه‌پاندنى ئاسایش له‌و ناوچانه".
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ڕایگه‌یاندبوو ئۆپراسیۆنه‌كانى ڕۆژئاواى نه‌ینه‌وا پلانى دووباره كرانه‌وه بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان له‌ناوه‌ندى شارۆچكه‌ى شه‌نگال جێ به‌جێ ده‌كات،وپلانهكهیش بریتى ده‌بێت له‌دووباره دابه‌شكردنى ئه‌رك وبهرپرسیارێتییهكان بۆ به‌جێ گه‌یاندنى ئاسایش وسه‌قامگیرى وئامادهكردن ژینگه وكهشوههوایهكى گونجاو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان.