وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌:گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان له‌ پێشینه‌ى كارى حكومه‌ته‌

ناوخۆ
  • 2-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    فوئاد حسێن،وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ پرسى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ زێدى خۆیان له‌ پێشینه‌ى كارى حكومه‌تى عێراقه‌ و كارى جددى له‌سه‌ر ده‌كات.
    ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"حسێن سه‌رۆكایه‌تى كۆبونه‌وه‌یكى كرد سه‌باره‌ت ره‌وشى ئاواره‌كانى ناوخۆ،به‌ ئاماده‌بوونى خالد به‌تال وه‌زیرى پلاندانان و ئیڤان فایه‌ق وه‌زیرى كۆچ و رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێم و ئیرینا فۆیاشكۆڤا جێگرى ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووكان بۆ كاروبارى مرۆیى و به‌ ئاماده‌بوونى نوێته‌رى 14 وڵات ،وبه‌رێوه‌به‌رى ئاژانسه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان تایبه‌ت به‌ كاروبارى په‌نابه‌ران".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"وه‌زیرى ناوخۆ له‌ میان كۆبونه‌وه‌كه‌ وتارێكى پێشكه‌ش كرد له‌ باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ زێدى خۆیان وپاراستنى ئاسایشى ئاواره‌كان،لاى خۆیه‌وه‌ حسێن سوپاس و پێزانینى خۆى ئاراسته‌ى ئه‌و لایه‌نانه‌ كرد كه‌ پاڵپشتى ئاواره‌كانىنێوخۆى وڵات ده‌كه‌ن".