هه‌ولێر-اه‌ع
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه به‌منزیكانه شاندێكى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات بۆ تاوتوێ كردنى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد حكومه‌تى هه‌رێم 355 ملێۆن دۆلار قه‌رز ده‌كات بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى موچه.
جوتیار عادل وته‌بێژى حكومه‌ت له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى كه ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كرد رایگه‌یاند:" حكومه‌تى هه‌رێم هه‌وڵى جددى ده‌دات بۆ پێدانى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران "،و له ئێستادا 355 ملیۆن دۆلار كورتهێنانى هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ش قه‌رز ده‌كات تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ى پاره‌كه‌ى به‌غدا ده‌گات".
ئاماژهىبهوهكرد"حكومه‌تى هه‌رێم له ئێستادا 400 ملیۆن دۆلارى له به‌رده‌سته له داهات بۆ پێدانى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران"،رونیكرده‌وه"حكومه‌ت هه‌موو هه‌وڵێكى ده‌خاته گه‌ر بۆ به‌ده‌ستهێنانى شایسته داراییه‌كانى هه‌رێم و موچه‌خۆران به‌تایبه‌تى".
عادل وتیشى"به‌منزیكانه شاندێكى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات"،باسی له‌وه‌كرد" سه‌رجه‌م ئه‌و شاندانه‌ى كه بۆ به‌غدا نێردراون به‌سه‌رۆكایه‌تى قوباد گالهبانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت بووه و وتوێژ و گفتوگۆكان سه‌ركه‌وتوو بوون سه‌ردان و گفتوگۆكان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ به‌غدا ".
ئاشكراى كرد"هه‌رێم داواى له حكومه‌تى ناوه‌ند كردووه كه به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم له 17% لبَت به‌ڵام ئه‌و پرسه به وتوێژ ده‌بێت ،كێشه‌ى ئێمه ته‌نها كێشه‌ى موچه نیه "،سه‌ربارى ئه‌وه‌ش حكومه‌تى ناوه‌ند به‌ڵێنى چاره‌سه‌ركردنى موچه‌ى قهرمانبهرانى هه‌رێمى داوه".