به‌غدا-اه‌ع
مساه‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ،جه‌ختیكرده‌وه به‌رنامه‌ى حكومه‌ت ئه‌وه‌یه كه چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م عێراقیه‌كان بێت.
نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران له راگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" كازمی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌ردانی ئایتوڵا ئیسماعیل سه‌دری له‌ناوچه‌ی كازمیه كرد و رایگه‌یاند، ده‌بنه چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی عێراق و روبه‌ڕوی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ش ده‌بنه‌وه كه دێنه‌به‌رده‌م حكومه‌ت"،له‌دیدارێكدا باسیان له بارودۆخی گشتی وڵات و كاروباره‌كانی په‌یوه‌سته به هاوڵاتیان به‌تایبه‌ت كردوه.
كازمی رایگه‌یاند" هێڵی نیشتمانی كه بنه‌ماڵه‌ی سه‌در نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن، نوێنه‌رایه‌تی ڕێچكه‌یه‌كی دیاری نیشتمانیه كه به‌درێژایی مێژوی عێراق رۆڵی كاریگه‌ریان هه‌بوه، به‌باسكردنی ژیاننامه‌ی شه‌هیده‌كانیان و كاریگه‌ری ئیلهامبه‌خشی ئه‌وان بۆ خه‌باتی گه‌لی عێراق و گه‌ڕانی ئه‌وان بۆ ئازادی و كه‌رامه‌ت له به‌رامبه‌ر سته‌مكاری و دیكتاتۆریدا كۆتایی نایه‌ت".
جه‌ختكرده‌وه"له‌سه‌ر نزیكبونه‌وه‌ی دیاری حكومه‌ت بۆئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌موان بێت، ببێته پردێكیش بۆ هێنانه‌دی داواكاریه‌كانیان و چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی به‌هێزی یاسا‌و دادوه‌ری ده‌وڵه‌ت بێت و پارێزگاری له‌سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان بكات و روبه‌ڕوی هه‌مو ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ش ببێته‌وه كه ئێستا عێراق پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت".
لای خۆییه‌وه، ئایتوڵا سه‌ید حسێن سه‌دری باسی له گرنگیی یه‌كڕیزیی چین و توێژه‌كان و چه‌سپاندنی ئاشتیی مه‌ده‌نی كرد له عێراق و هاوكات پشتیوانی خۆشی بۆ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت به‌مه‌به‌ستی زاڵبون به‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌نگانه ده‌ربڕی كه روبه‌ڕویان ده‌بنه‌وه.