له‌غدا-اه‌ع
عەبدولئەمیر رەشید یارەڵا، سەرۆک ئەرکانی سوپا ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ جەیمس هیپی، وەزیری دەوڵەتی بریتانیا بۆ کاروباری هێزە چەکدارەکان کۆبوەوە و هەردولا باسیان لە ئاسایشی ناوچەکە و بەردەوامی نوێکردنەوەی توانا سەربازییەکان کردوە.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى به‌رگرى له به‌یانامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:"یاره‌ڵا پێشوازى له جه‌یمس هیپى وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى بریتانیا بۆ كاروبارى هێزه چه‌كداره‌كان كرد و لەکۆبونەوەیەکدا هاوکاری سەربازی دولایەنە و هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر تاوتوێ دەکەن و لەندەن پابەندبونی خۆی بە بەردەوامی مەشق و راهێنان بە هێزەکانی عێراق دوپاتدەکاتەوە"
هیپى لەدیدارەکەدا ئاماژەی بەوەکردوە، "لەئێستادا سوپای عێراق یەکێکە لەهێزە گەورە و پێشکەوتوەکان لەسەر ئاستی جیهان، بریتانیاش بەردەوام دەبێت لەهاوکاری هێزەکانی عێراق بەتایبەت لەبواری راهێنان و راوێژی سەربازیدا".