بهغدا-اهع
بانکى ڕافیدەین ڕایدەگەیەنێت، بانکەکەیان بەپێى ڕێنماى نوێ ئامادەیە بە پێدانی قەرز بە فەرمانبەران و هاوڵاتیان بۆ نۆژەنکردنەوە و دروستکردنى یەکەى نیشتەجێبوون.
لە ڕاگەیەنراوێکى نوسینگەى ڕاگەیاندنى بانکى ڕافیدەین ،كه وێنهیهكى دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتوه ئهمڕۆ چوارشهممه،ڕایگەیاند:" پێدانى قەرزى 50 ملیۆن دیناری بە فەرمانبەران و 30 ملیۆن دیناریش بە هاوڵاتیان بەمەبەستى نۆژەنکردنەوە و دروستکردنى یەکەى نیشتەجێبوون بەپێى شوێنى جوگرافى دەبێت".
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە" ڕێژەى سووى قەرزەکە دەگاتە 5% و داواش لە هاوڵاتیان و فەرمانبەران دەکات سەردانى لقەکانى بانکەکە بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى نوێ کە بانکەکە دایناوە بەمەبەستى پێدانى قەرزەکان".
بانکى ڕافیدەین بڕیارێکى بەسەر لقەکانى بانکەکەدا گشتاندووە بۆ کارئاسانیکردن لەڕاییکردنى مامەڵەى هاوڵاتیان و فەرمانبەران بۆ دەستخستنى قەرزەکە.