حكومه‌تى هه‌رێم له‌ سبه‌ینێه‌وه‌ ده‌ست به‌دابه‌ش كردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كات

ناوخۆ
  • 2-12-2020, 00:00
  • +A -A

     هه‌ولێر-اه‌ع

     
     
    حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان،رۆژى پێنجه‌ممه‌ى دیارى كرد بۆ دابه‌ش كردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران.
     
    سه‌میر هه‌ورامى وته‌بێژى جێگرى حكومه‌تى هه‌رێم ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە کە لە بەیانییەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت".
     
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "بارزانى رایگه‌یاندووه‌ لەم روژانەدا بەردەوام لە سەر هێڵ بووین لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق  مستەفا کازمی و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و بەڵێنیانداوە بابەتی ناردنی مووچە لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەسەر بکەن."
     
    مەسرور بارزانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بە ئەگەری نەناردنی 320 ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان دەڵێت "ئەگەر لە بەر هەر هۆیەک لە کاتی خۆیدا مووچەی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە نەگەیشت، ئەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو کورتهێنانە بە قەرزدابین دەکات تا بڕە مووچەی تەرخانکراو لە بەغدا دەگات".