لیژنه‌ى دارایى نوێنه‌رایه‌تى ورده‌كارى یاساى ته‌مویلى هه‌ڵبژاردن ئاشكرا ده‌كات

ناوخۆ
  • 2-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    لیژنه‌ى دارایى نوێنه‌رایه‌تى ،ورده‌كارى یاساى ته‌مویلى هه‌ڵبژاردن ئاشكرا كرد،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد بودجه‌ى 2021 په‌ڕه‌ى سپى له‌ خۆ ده‌گرێت.
     
    ماجیده‌ تمیمى ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ،بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:"حكومه‌ت پرۆژه‌  یاساى ته‌مویلى هه‌ڵبژاردنى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان كرد ،بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر 329 ملیار دینار ته‌مویل ده‌كرێت و 133 ملیار و 300 ملیۆن دینار ده‌مێنێته‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ژماره‌ى بودجه‌ى سۆڕاوى ساڵى 2019ى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان".
    وتیشى"وه‌زیرى دارایى سه‌رپشك كراوه‌ بۆ قه‌رزكردنى ناوخۆ و ده‌ره‌كى بۆ ئه‌و بڕه‌ بودجه‌یه‌ى ماوه‌ كه‌ ده‌گاته‌ 195 ملیار و 700 ملیۆن دینار".
     
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"لیژنه‌ى دارایى ده‌بینیت حكومه‌ت ده‌توانێت ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بخاته‌ میان بودجه‌ى 2021 وپێویست به‌ قه‌رزى سێه‌م ونوێ ناكات،حكومه‌ت دانیشتنى نائاسایى خۆى سازده‌كات رۆژانى هه‌ینى وشه‌ممه‌ بۆ تاوتوێكردنى پرسى بودجه‌ى2021".
     
    تمیمی رایگه‌یاند:" بودجه‌ى ساڵى نوێ په‌ڕه‌ى سپی له‌ خۆ ده‌گرێت ،هه‌روه‌ها په‌ڕه‌ى دیكه‌ وه‌ك پێشنیار بۆ هه‌ماهه‌نگى نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مان بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانى دارایى".