كازمى:به‌جددى كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى به‌زووترین كات ڤاكسینى كۆرۆنا بۆ عێراق ده‌سته‌به‌ربكه‌ین

ناوخۆ
  • 2-12-2020, 00:00
  • +A -A

      به‌غدا-اه‌ع

     
     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتیكرده‌وه‌ به‌زووترین كات كارده‌كه‌ن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ڤاكسینى ڤایرۆسى كۆرۆنا بۆ عێراق.
    كازمى له‌میان كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتیمانى،ئه‌مڕۆچوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"به‌جددى كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى به‌زووترین كات ڤاكسینى كۆرۆنا بۆ عێراق ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین".
     
    حه‌سه‌ن نازم وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دووپاتیكرده‌وه‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌دانیشتنه‌كه‌ى دوێنێ سێشه‌ممه‌،بابه‌تى پاره‌داركردنى پێویست بۆ كڕِێنى ڤاكیسنى كۆرۆنا تاوتوێكردووه‌ له‌و كاته‌ى ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى بڕیار له‌ئه‌كتیڤ كردنى ڤاكسینه‌كه‌ ده‌دات،جه‌ختیشیكرده‌وه‌ چه‌ند بابه‌تێك خرانه‌به‌ر باس له‌باره‌ى واژۆكردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى به‌رهه‌مهێنانى ڤاكیسنه‌كان به‌چه‌ند مه‌رجێك دیارترینیان عێراقییه‌كان هه‌وڵى دابینكردنى متمانه‌ى جیهانى بۆ ڤاكسینه‌كان ده‌ده‌ن وهه‌روه‌ها دابینكردنى خزمه‌تگوزارییه‌ لۆجستییه‌كان بۆ گواستنه‌وه‌ى ڤاكسینه‌كه‌".