بهغدا-اهع
بهرههم ساڵح سهرۆك كۆمار و یٔیرەج مەسجدی باڵیۆزی یٔێران لە عێراق پەیوەندی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێ كرد.
نوسینگهى سهرۆكایهتى كۆمار،ئهمڕۆ چوارشهممه،له بهیانامهیهكدا كه وێنهیهكى دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه،ئهمڕۆ چوارشهممه،رایگهیاند:" ساڵح له کۆشکی سەلام پێشوازیکرد لە یٔیرەج مەسجدی باڵیۆزی یٔێران لە عێراق و گفتوگۆکرا دەربارەی دواین گۆرانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکە".
لەمیانی دیدارەکەدا گفتوگۆکرا سەبارەت بە پەیوەندی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵات و پتەوکردنی یٔاسۆی هاریکارییە هاوبەشەکان لە تەواوی بوارەکان، بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندی هەردوو گەل و وڵاتی دراوسێ بکات.
بهپێى بهیانامهكه سەرۆک کۆمار جەختیکردوهتهوه" لە پێویستی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و رەتکردنەوەی ھەموو جۆرە کارێکی توندوتیژی و دەستدرێژی کە دەبێتە مایەی تێکدانی یٔاسایشی دەوڵەتان و سەلامەتی هاووڵاتیان، کە ھەر جۆرە مەرامێکی لە پشتەوە بێت، ھاوکات یٔیدانەی تاوانی تیرۆرکردنی زانای یٔێرانی موحسین فەخریزادە کرد و یٔاماژەیکرد بە پێویستی رێگرتکردن لە پەرەسەندنەکان و پارێزگاری لە یٔاسایش و یٔارامی و بەھێزکردنی یٔاسایش و یٔاشتی ناوچەکە.
ساڵح رایگەیاند عێراق لە سۆنگەی بڕوابوونی تەواوی، هەموو کارێکی توندوتیژی و گرژی رەتدەکاتەوە کە دەبێتە ھۆی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا، ھاوکات هەوڵیش دەدات هەمووئەو ململانێ و ناکۆکیانە دوور بخاتەوە کە کاریگەری دەکاتە سەر ئاسایش و ئارامی ناوخۆیی، هەروەها بەگرنگییەوە پشتیوانی هاویٔاهەنگی و هاریکاری هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی دەکات لە پێناو هێنانەدی ئاشتی و چەسپاندنی سەقامگیری بۆ وڵاتان و گشت گەلانی ناوچەکە.
لەلای خۆیەوە باڵیۆزی ئێران پابەندبوونی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و پتەوکردنی پەیوەندی ئابووری و کۆمەڵایەتی نیشاندا کە هەردوو وڵات و گەلی دراوسێ پێکەوە گرێ دەدات.