به‌غدا-اه‌ع
دادوه‌ر فایه‌ق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕۆڵى دادگا له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو وگرفتى بۆشایی ده‌ستوورى تاوتوێكرد.
ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،بڵاویكرده‌وه"دادوه‌ر زێدان چاوى كه‌وتووه به‌سه‌رۆك وئه‌ندامانى سه‌نته‌رى عێراقى بۆ گه‌شه‌پێدانى میدیایی وژماره‌یه‌ك ڕاگه‌یاندنكار".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ڕوونیشیكرده‌وه له‌دیداره‌كه‌دا"ڕۆڵى دادگا لهبهرنگاربوونهوهى تاوان به‌هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه وئه‌و پرسیارانه‌ى له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو وگرفتى بۆشایی ده‌ستوورى بهپهكخستنى كارى دادگاى فیدڕاڵى وچۆنێتى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م گرفته‌ى تاوتوێكردووه".