به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن نازم وه‌زیرى رۆشنبیرى و وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،رایگه‌یاند دانیشتنى تایبه‌ت به گفتوگۆكردنى پرۆژه بودجه‌ى ساڵى 2021 دواخرا بۆ رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕاسپارده‌كانى تیمى كارى پهسهنكرد له باره‌ى ته‌واو كردنى بایۆمه‌ترى فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت.
نازم له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى كه ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بوو رایگه‌یاند:" ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دانیشتمى ئاسایى خۆى به‌سه‌رۆكایه‌تى مسته‌فا كازمى سازكرد،له دانیشتنه‌كه چه‌ند پرسێك تاوتوێى كرا ،تایبه‌ت به پرسى به‌دجه ،دانیشتنى تایبه‌ت به گفتوگۆكردنى بودجه بۆ رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو دواخرا".
وتیشى"مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران داواى له‌وه‌زیره‌كان كرد هه‌موو توانایه‌ك بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ كاركردن وخزمهتكردنى خه‌ڵكى زیقار وجێبه‌جێكردنى داواكارییه ڕه‌واكانیان.
به‌تایبه‌ت لهسێكترهكانى ته‌ندروستى وخزمه‌تگوزارى وكشتوكاڵى وپیشه‌سازى،وئاوه‌دانكردنه‌وه وشارهوانییهكان وسێكتهرهكانى دیكه".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند" كازمى جه‌ختى له پاڵپشتیكردنى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه ونه‌هێشتنى ئاسته‌نگییه‌كانى به‌رده‌م پێداویستییهكانێتى له‌وه‌زاره‌ته‌كان ودوورخستنه‌وه‌ى لهڕێوشوێنهكانى بیرۆكراتیه‌ت ورۆتین له‌پێناو سه‌رخستنى كاره‌كانى و خۆ ئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنى 6ى حوزه‌یرانى داهاتوو".
ڕونیشیکردەوە، گفتوگۆکان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەى چارەسەر بۆ کێشەى موچەى فەرمانبەران، پێویستە یاساکان و کێشمەکێشەکان دەست بۆ قوتى ڕۆژانەى خەڵک نەبەن.
جەختی لەوەشکردوەتەوە، کازمى داواى کردوە کە لایەنى مرۆیى لە کێشمەکێشە سیاسیەکان دوربخرێنەوە.