بەغدا – ا ه ع سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ چوار شەممە، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی لیژنەی دارایی كرد بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت بە مادە و بڕگەكانی بودجەی ساڵی 2018 كە نوێنەری دوو وەزارەت و ژمارەیەك لە فراكسیۆنەكان ئامادەی بوون. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت: لیژنەی دارایی میوانداری بریكاری هەر دوو وەزارەتی دارایی و پلاندانان و بەرێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی و ژمارەیەك لە بەرپرسانی پەوەندیدار بەو وەزارەتە كرد، لەو كۆبونەوەیەدا كە سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرۆكایەتی دەكرد، گفتوگۆ سەبارەت بە مادە و بڕگەكانی بودجەی گشتی ساڵی 2018 و ئەو تێبینیانەی لەسەری هەیە كرا.