به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى نه‌وت كۆى گشتى داهاتى هه‌نارده‌ى نه‌وتى مانگى تشرینى دووه‌مى رابردوو ئاشكرا.
له به‌یانامه‌یه‌كى وه‌زاره‌ت كه كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،رایگه‌یاند:" ئامارى سه‌ره‌تایى هه‌نارده‌ى كۆمپانیاى به‌بازاركردنى سۆمۆ 81 ملیۆن و 262 هه‌زار و 376 به‌رمیل نه‌وت بوو به داهاتى 3 ملیار و 394 ملیۆن و 988 هه‌زار دۆلار بوو".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كۆى هه‌نارده‌ى نه‌وتى خام بۆ مانگى تشرینى دووه‌مى رابردوو له كێلگه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراق گه‌یشته 78 ملیۆن و 190 هه‌زار و444 به‌رمیل و بڕى 252 هه‌زار و 763 به‌رمیل هه‌نارده‌ى ئوردن كراوه ".
رونیشیكرده‌وه" رێژه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت رۆژانه گه‌یشتوه‌ته دوو ملیۆن و 709 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به نرخى 41 دۆلار و 778 سه‌نت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك".