به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى ڕۆژئاواى نه‌ینه‌وا،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،پلانى دووباره كرانه‌وه بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان له‌شه‌نگال جێبه‌جێكرد.
فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر كامل شه‌مه‌رى جێگرى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى ڕۆژئاواى نه‌ینه‌وا پلانى دووباره كرانه‌وه بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان له‌ناوه‌ندى شارۆچكه‌ى شه‌نگال جێبه‌جێكرد".
وتیشى"پلانه‌كه برتییه له‌دووباره دابه‌شكردنى ئه‌رك وبه‌رپرسیارێتییه‌كان بۆ به‌جێ گه‌یاندنى ئاسایش وسه‌قامگیرى وده‌سته‌به‌ركردنى ژێنگه وكه‌شوهه‌وایه‌كى گونجاو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانى خۆیان له‌نێو شارۆچكه‌كه".
ئاماژه‌یشیدا"هێزه ئه‌منییه‌كان ڕێوشوێنه‌كانى جێبه‌جێكرد بۆ به‌جێ گه‌یاندنى ته‌واوى ئاسایش وسه‌قامگیرى له‌شارۆچكه‌ى شه‌نگال ویه‌كه كارگێڕییه‌كانى".