به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران،جه‌ختیكرده‌وه پلانى داخستنى كه‌مپه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ موسبَ و ئه‌نبار له مانگى داهاتوو ده‌چێته بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه.
ئیڤان فایه‌ق وه‌زیرى كۆچ له لێدوانێكى بۆ كه‌ناڵى عێراقى ئه‌خبارى كه ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) چاودێرى كرد،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند:" دۆسیه‌ى كه‌مپه‌كان و ئاواره‌كانى پارێزگاكانى كه‌ركوك و دیاله و سه‌لاحه‌دین كۆتایى پێ هات"،جه‌ختیكرده‌وه"له مانگى داهاتوو پلانى داخستنى كه‌مپه‌كانى موسڵ و ئه‌نبار و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئاواره‌كان".
له‌لاى خۆیه‌وه عه‌باس جه‌هانگیر به‌رێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى لقه‌كانى وه‌زاره‌ت رایگه‌یاند:" نزیكه‌ى 6 هه‌زار خێزانى ئاواره له نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار هه‌یه"،رونیشیكرده‌وه"26 كه‌مپى ئاواره له هه‌رێمى كوردستان ماوه و 37 هه‌زار ئاواره له خۆ ده‌گرێت".