بهغدا-اهع
بهرههم ساڵح سەرۆک کۆمار،ئهمڕۆ سێشهممه،جهختدهكاتهوه له كهمكردنهوى گرژییەکان لە ناوچەکە و ھەماھەنگی نێودەوڵەتی دژ بە تیرۆر زیاتر بکرێت.
نوسینگهى سەرۆکایهتى كۆمار له بهیانامهیهكدا كه وێنهیهكى دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه رایگهیاند:"سهرۆك كۆمار پێشوازیکرد لە هەر یەک لە جەیمیس کلیفرلی وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری یٔەفریقا و جەیمیس هیبی وەزیری بەرگری بەریتانیا".
بهپێى بهیانامهكه "لە دیدارەکەدا کە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە و جومعە عناد وەزیری بەرگری ئامادەبوون گفتوگۆ سەبارەت بە پەیوەندی دووقۆڵی و پتەوکردنی پەیوەندییەکان بۆ ئاستێکی بەرزتر لە نێوان عێراق و بەریتانیا کرا، ھاوکات بەگرنگییەوە باس لەو بابەتانە کرا کە جێی بایەخی هەردوو وڵاتن، هەروەها خستنە رووی پەرەسەندنەکان لە عێراق و ناوچەکە و گرنگی هاریکاری و هەماهەنگی ھاوبەش لە نێوان هەردوو وڵات دووپاتکرایەوە بەجۆرێک خزمەت بە ئاشتی و سەقامگیری ناوخۆیی و هەرێمایەتی بکات".
سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە"لەگرنگی بەهێزکردنی هاریکاری نێوان هەردوو وڵات لە سەرجەم بوارەکانی سیاسی و ئابووری و سەربازی و تەندروستی و کاری پێکەوەیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی یٔاڵنگارییە نێودەوڵەتییە جیاوازەکان، لە پێش هەمووشیان بەگژداچوونەوەی تیرۆر و بەرەنگاربوونەوەی لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا".
ساڵح رایگەیاند"گرنگە ھێنانەدی یٔاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا بکرێتە کاری لە پێشینە، ھەروەھا ئاماژەیکرد بۆ پێویستی کارکردن لەسەر کەمکردنەوەی گرژییەکان و درێژەدان بە جەنگی دژ بە تیرۆر، بۆ چەسپاندنی ئارامی و ئاسایش لە ناوچەکە و جیھان و رێگە خۆشکردن لە بەردەم بەھێزکردنی دەرفەتی هاریکاری لە بوارەکانی ئابووری و گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی بۆ گشت گەلان".
لەلای خۆیانەوە هەردوو وەزیری بەرگری و وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا پێشنیازەکانی سەرۆک کۆماریان بەرزنرخاند، ھەروەھا باسیان لە گرنگی خستنەگەری هەوڵی زیاتر کرد لە پێناو کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و هاریکاری لە بە گژداچوونەوەی تیرۆر، و جەختیشیانکردەوە لە پابەندبوونی وڵاتەکەیان بە پشتیوانی لە ئاسایش و سەقامگیری عێراق و هەنگاونان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لە تەواوی بوارەکاندا.