راوێژكارى كازمى:به‌رده‌وامین له‌ جێ به‌جێكردنى رێكه‌وتنى عێراقى چینى

ناوخۆ
  • 1-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-نه‌سار حاج

     
    و:سۆما جاف
     
    موزهر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكارى دارایی سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتننامه‌ى چینى په‌یوه‌سته‌ به‌بوودجه‌ى ساڵى 2021،ڕوونیشیكرده‌وه‌،جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتننامه‌ى عێراق وچین به‌رده‌وامه‌ وحكومه‌ت به‌جددییه‌وه‌ ئاماده‌كارى گه‌وره‌ى بۆ كردووه‌.
    ساڵح بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتننامه‌ى عێراق وچین به‌رده‌وام وله‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ جددیانه‌ ئاماده‌كارى گه‌وره‌ى بۆ كراوه‌،به‌ڵام په‌یوه‌سته‌ به‌پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان كه‌ده‌بێت په‌یڕه‌و بكرێت به‌پێى به‌رژه‌وه‌ندى ڕێككه‌وتننامه‌ى ناوبراو،ودیاریكردنى گوژمه‌ى ساڵانه‌ى ئه‌و پرۆژانه‌،ئه‌مه‌یش واپێویست ده‌كات پاره‌داركردنى بخرێته‌ نێو یاساى بوودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى بۆ ساڵى داهاتووى 2021،بۆ ئه‌وه‌ى هاوتا بێت به‌ڕاستاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌میان په‌سه‌ندكردنى یاساى بوودجه‌ى گشتى ساڵى داهاتوو".
    وتیشى"خواسته‌كان سه‌ره‌تا به‌ره‌و پرۆژه‌كانى بووژاندنه‌وه‌ى ژێرخانه‌كانى ماددى وفێركارى ده‌چێت واتا دروستكردنى یه‌كه‌ى قوتابخانه‌كان،كه‌به‌شێكى دانه‌بڕاوه‌ له‌ئاماده‌كارییه‌كان بۆ بووژاندنه‌وه‌ى په‌ره‌پێدانى مرۆیی بۆ مرۆڤى عێراقى"،ئه‌وه‌یشى وت"كه‌موكورتى هه‌یه‌ له‌باڵه‌خانه‌ى قوتابخانه‌كان به‌ڕێژه‌ى 9 بۆ 10هه‌زار باڵه‌خانه‌ى قوتابخانه‌ له‌سه‌رانسه‌رى ناوچه‌كانى عێراق،وهه‌روه‌ها پرۆژه‌ى دروستكردنى باڵه‌خانه‌ى قوتابخانه‌كان كه‌بڕیار وایه‌ له‌ڕێگاى ڕێككه‌وتننامه‌ى عێراق وچین دروستبكرێت،به‌شێكه‌ له‌بووژاندنه‌وه‌ى نیشتمانى بۆ فێركردن وبنیاتنانى مرۆڤ ودابینكردنى مه‌رجى بابه‌تیانه‌ بۆ ئه‌م بنیاتنانه‌".
    شایه‌نى باسه‌ پێشووتر خالد به‌تال نه‌جه‌م وه‌زیرى پلاندانان دووپاتیكرده‌وه‌ "ڕێككه‌وتننامه‌ى عێراق-چین هێشتا كارایه‌ ،وله‌ڕۆژانى داهاتوودا ڕێوشوێنه‌كان ده‌كرێنه‌ به‌ر بۆ ئه‌كتیڤ كردنى بڕگه‌كانى ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ كه‌به‌هۆى په‌تاى كۆرۆناوه‌ ڕاگیرا".