كازمى:ده‌بێت وه‌زیره‌كان هه‌موو تواناكانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ وكار بۆ خزمه‌تكردنى خه‌ڵكى زیقار بكه‌ن

  • 1-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران داواى له‌وه‌زیره‌كان كرد هه‌موو توانایه‌ك بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ كاركردن وخزمه‌تكردنى خه‌ڵكى زیقار وجێبه‌جێكردنى داواكارییه‌ ڕه‌واكانیان.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌،كازمى له‌میان دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕایگه‌یاندووه‌"ده‌بێت وه‌زیره‌كان هه‌موو توانایه‌كى خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ وبه‌هه‌موو ئه‌ركێك كاربكه‌ن،بۆ خزمه‌تكردنى خه‌ڵكى زیقار وجێبه‌جێكردنى داواكارییه‌ ڕه‌واكانیان له‌سێكتره‌كانى ته‌ندروستى وخزمه‌تگوزارى وكشتوكاڵى وپیشه‌سازى،وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ وشاره‌وانییه‌كان وسێكته‌ره‌كانى دیكه‌".
    كازمى ئاماژه‌یشیدا"كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان پێویستى په‌شتیوانی ونه‌هێشتنى ئاسته‌نگییه‌كانى به‌رده‌م پێداویستییه‌كانێتى له‌وه‌زاره‌ته‌كان ودوورخستنه‌وه‌ى له‌ڕێوشوێنه‌كانى بیرۆكراتیه‌ت ورۆتین له‌پێناو سه‌رخستنى كاره‌كانى.