به‌غدا-اه‌ع
مه‌فره‌زه‌كانى ئاژانسى هه‌واڵگیرى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،توانى باندێكى هه‌ڕه‌شه‌كردن له هاوڵاتیان له‌كه‌ركوك ده‌ستگیربكات.
له به‌یانامه‌یه‌كى هه‌واڵگیرى و لێكۆڵینه‌وه‌ى فیدڕاڵى كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵگیرى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه رایگه‌یاند:" مه‌فره‌زه‌كانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى كه‌ركوك توانى باندێك كه له‌چوار تاوانبار پێكدێت له كه‌ركوك ده‌ستگیربكات له تۆمه‌تى هه‌ڕه‌شه‌كردن له هاوڵاتیان و وه‌رگرتنى بڕه پاره‌یه‌ك له‌وه‌ى كه تۆمه‌تباران له مادده‌ى چوارى تیرۆر".
ئاماژه‌به‌وه‌كرا"دواى دانانى بۆسه‌یه‌ك توانرا ئه‌و چواركه‌سه ده‌ستگیر بكرێن له كاتى وه‌رگرتنى پاره له‌یه‌كێك له هاوڵاتیان كه بوه‌ته قوربانى بۆ ئه‌و كاره "،دواى وه‌رگرتنى وته‌كانیان دادوه‌ر بریاری دا به‌پێى مادده‌كانى (456 و289و 298) یاساى عێراقى ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن".