هه‌ولێر-اه‌ع-سۆما جاف
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،تاوه‌كو ئێستا هێچ ڕێككه‌وتنێكى كۆتایی له‌باره‌ى ده‌وامى خوێندكاران،ڕوونیشیكرده‌وه دواى سێ بۆ چوار هه‌فته ڕاپۆرتى خۆى پێشكه‌ش ده‌كات له‌باره‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى ڕه‌وشى ته‌ندروستى.
ئاسۆ حه‌وێزى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"تاوه‌كو ئێستا هیچ ڕێككه‌وتنێكى كۆتایی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم نه‌كراوه له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنى ساڵى نوێى خوێندن،وله‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا بڕیار له‌سه‌ر بابه‌ته ده‌درێت كه‌ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندیدار وپارێزگاره‌كان له‌م ئه‌نجومه‌نه به‌شدارن"ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"له‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نه‌كه بڕیارى كۆتایی له‌م باره‌یه‌وه ده‌درێت".
وتیشى"وه‌زاره‌ته‌كه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى ڕه‌وشى ته‌ندروستى ده‌كات وڕێنماییه‌كانى ده‌رده‌كات وه‌ك داخستنى قوتابخانه‌كان وتوندكردنه‌وه‌ى ڕێوشوێنه‌كان وداخستنى هه‌ندێك له‌شوێنه ناپێویسته‌كان،وهه‌ڵمه‌ته‌كانى هۆشیارى ته‌ندروستى وهه‌ڵمه‌تى هۆشیارى نیشتمانى"،دووپاتیشیكرده‌وه"دواى جێبه‌جێكردنى ئه‌م ڕێنماییانه،ڕه‌وشى ته‌ندروستى به‌ره‌و باشتر ڕۆشت".
ئاماژه‌یشیدا"له‌میان سێ بۆ چوار هه‌فته‌ى ئه‌م مانگه،ڕ‌اپۆرتێكى تایبه‌ت پێشكه‌ش ده‌كه‌ین وله‌گه‌ڵ لیژنه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا گفتوگۆ ده‌كه‌ین وله‌دواى ئه‌وه‌ى بڕیارى گونجاو له‌و باره‌یه‌وه ده‌ده‌ین".
دووپاتیشیكرده‌وه ناتوانین بڵێن ڕه‌وشه‌كه له‌كۆنترۆڵدایه چونكه ڤایرۆسى كۆرۆنا هێشتا بوونى هه‌یه وبڵاوده‌بێته‌وه،وژماره‌یه‌كى زۆرى هاوڵاتیان ڤایرۆسه‌كه له‌له‌شیان چالاكه بۆیه ته‌نها ده‌توانین بڵێن ژماره‌ى توشبووان كه‌میكردووه".