به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا کازمی سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه،داوای لەپەرلەمان کرد، یاساى بودجەی پێویست بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکان په‌سه‌ند بكات.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له به‌یانامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه رایگه‌یاند:" مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران چاوی بە ئەندامانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی کەوتوە و تێیدا جەختیکردۆتەوە کەپێویستە هەمو هەوڵێک بدرێت هەڵبژاردنی داهاتو بەبێ ساختەکاری بەڕێوەبچێت".
کازمی له دیداره‌كه"داواى له په‌رله‌مان كرد یاساى ته‌مویلى هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌سه‌ندبكات بودجەی پێویست بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکانی مانگی حوزەیرانی داهاتو دابینبکات تا لەکاتی خۆیدا و بەبێ دواکەوتن هەڵبژاردنەکە ئەنجامبدرێت".