سەرۆک کۆمار و خه‌نجه‌ر جه‌ختیانكرده‌وه‌ لە گرنگی بەهێزکردنی یٔاسایش و سەقامگیری وڵات

ناوخۆ
  • 30-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    سەرۆک کۆمار د.بەرهەم ساڵح و خه‌میس خه‌نجه‌ر سکرتێری گشتی پرۆژەی عەرەبی و سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و ئابووری و ئەمنی وڵاتیان تاوتوێ كرد
     
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتوه‌ رایگه‌یاند:"ساڵح له‌ كۆشكى سه‌لام پێوازى له‌ خه‌میس خه‌نجه‌ر كر و لە دیدارەكه‌دا جەختکرایەوە لە گرنگی بەهێزکردنی یٔاسایش و سەقامگیری وڵات و فەراهەمکردنی تەواوی پێویستییەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی ئابووری لە وڵات و چارەسەکردنی لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا لە رووی تەندروستی و ئابووری و زامنکردنی سەلامەتی هاووڵاتیان".