به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا غالب مخیف پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى له‌گه‌ڵ عه‌بدولقادر بن شاعه باڵیۆزى جه‌زائیر له‌عێراق ڕه‌وشى دارایی وبانكى له هه‌ردوو وڵات ودیارترین ئاڵنگارییه‌كانى قۆناغى داهاتوو له‌دواى كۆرۆنا تاوتوێكرد.
بانكى ناوه‌ندى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،بڵاویكرده‌وه"مسته‌فا غالب مخیف پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى پێشوازیكرد له عه‌بدولقادر بن شاعه باڵیۆزى كۆمارى جه‌زائیر له‌عێراق ،وله‌میان دیداره‌كه په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات برا وڕێكاره‌كانى به‌ره‌وپێشبردنیان له‌گه‌ڵ ڕه‌وشى دارایی وبانكى له هه‌ردوو وڵات ودیارترین ئاڵنگارییه‌كانى قۆناغى داهاتوو له‌دواى كۆرۆنا تاوتوێكردووه.
لاى خۆیه‌وه باڵیۆزى جه‌زائیر په‌رۆشى وپشتیوانى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق وگرنگى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ڕبڕى له‌پێناو كارى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ خزمه‌تكردنى خواسته‌كانى گه‌لى هه‌ردوو وڵات.