به‌غدا-عومه‌ر عه‌بدولڵه‌تیف
و:سۆما جاف
كۆمپانیانى"سیمینز"ى ئه‌ڵمانى زه‌به‌لاحترین كۆمپانیاى وزه‌ى جیهانى هیواى چه‌سپاندنى هاریكارى له‌گه‌ڵ عێراق خواست وكاركردن له‌ماوه‌ى داهاتوودا بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستى وڵات لهتهزووى كاره‌با ،جه‌ختیشیكرده‌وه هه‌نگاوى به‌ره‌وپێش ده‌نێن لهستراتیژییهتى"نه‌خشه‌ى ڕێگا"كهڕێككهوتن له‌باره‌ى جێبه‌جێكردنى له‌عێراق كردووه له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانى پێشوو.
موسعه‌ب خه‌تیب به‌ڕێوبه‌رى جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى"سیمینز"له‌لێدوانێكى بۆ ڕۆژنامه‌ى"سه‌باح"كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه،ڕایگه‌یاند"له‌پێشا كۆمپانیاكه ستراتیژیهتییهكى گشتگیرى پێشكه‌شكرد بۆ دابینكردنى ته‌زووى كاره‌با له‌عێراق به‌ناوى(نه‌خشه ڕێگا)،كه‌یه‌كێك لهبڕگهكانى له‌ماوه‌ى چوار ساڵدا بگه‌ینه ئاستى خۆژێنى ،به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌بوونى ئاڵنگارییه‌كان بۆ به‌جێ گه‌یاندنى پێداویستییه‌كانى سێكته‌رى كاره‌با له‌نێویشیاندا نه‌بوونى ڕێژه‌یه‌كى گونجاوى سووته‌مه‌نى؛كاریگه‌رى هه‌بوو له‌به‌رده‌وامیدان به‌م پلانه"،ئاماژه‌یشیدا"ده‌توانرێت سوود غازى هاوه‌ڵ وه‌ربگیرێت بۆ دابینكردنى پێداویستییه‌كانى وێستگه‌كانى كاره‌با له‌لایه‌ك ولهڕێگاى به‌رهه‌مه‌كان بۆ پشتیوانیكردنى بوودجه‌ى گشتى له‌میان به‌رهه‌مهێنانى ئه‌م كه‌ره‌سته به‌نرخانه له‌لایه‌كى تره‌وه".