مه‌جید:كازمى ڕێنمایی داوه‌ ده‌ستبه‌جێ بوودجه‌ى 2021 ڕه‌وانه‌ى ئه‌میندارێتى گشتى بكرێت

ناوخۆ
  • 30-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى

     
    و:سۆما جاف
     
    ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى كردنه‌وه‌ى دوو پرۆژه‌ى ستراتیژى له‌پارێزگاى زیقار به‌منزیكانه‌ ڕاگه‌یاند،وئاماژه‌یشى به‌وه‌دا كازمى ڕێنمایی داوه‌ ده‌ستبه‌جێ بوودجه‌ ڕه‌وانه‌ى ئه‌میندارێتى گشتى بكرێت به‌مه‌به‌ستى وردبینیكردنى.
    حه‌یده‌ر مه‌جید وته‌بێژى ئه‌میندارێتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"دواى سازكردنى دانیشتنى نائاسایی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌پارێزگارى زیقار،ئه‌میندارێتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌ستیكردووه‌ به‌جێبه‌جێكردنى ده‌رچه‌كانى ئه‌م دانیشتنه‌ بۆ چاودێریكردنى پرۆژه‌كان.
    وتیشى"زنجیره‌ییه‌ك دیدار له‌گه‌ڵ بریكاره‌كانى وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان،وكۆمپانیا جێبه‌جێكاره‌كانى پرۆژه‌ى په‌ككه‌وتووه‌كانى چه‌ند ساڵانێك سازكراوه‌،دووپاتیشیكرده‌وه‌ له‌كاتێكى پێوانه‌ییدا پردى نه‌سڕ كرایه‌وه‌ كه‌ماوه‌ى 8 ساڵه‌ په‌كخراوه‌،وبه‌ئه‌ركێكى دووهێنده‌یی له‌لایه‌ن كارمه‌ندانى كۆمپانیاى گشتى ئاشوور.
    ئاماژه‌یشیدا له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌ دوو پرۆژه‌ى تر ده‌كرێنه‌وه‌ به‌كه‌میان ئاوى ئیسڵاح له‌ناوچه‌ى چباییش وئه‌وه‌ى تر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ڕێگاى ئال بدێر-فه‌جر كه‌ناسرابوو به‌ڕێگا مه‌رگ،ڕوونیشیكرده‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ى توركی له‌زیقار له‌كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌كرێته‌وه‌.
    ئه‌وه‌یشى وت،بڕیاریشه‌ زیاتر له‌50 قوتابخانه‌ دروستبكرێت،جه‌ختیشیكرده‌وه‌ سه‌رجه‌م ئه‌م پرۆژانه‌ ڕاگیرابوون.
    ڕوونیشیكرده‌وه‌ چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى تریش ڕاگیرابوون به‌هۆكارى هونه‌رى وكارگێڕى وله‌به‌رامبه‌ریشدا چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى تر پێویستى به‌بڕه‌ پاره‌ى كه‌م هه‌یه‌ وله‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ بۆى ته‌رخانكرا بۆ جێبه‌جێكردنیان،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئامانجى حكومه‌ت پرۆژه‌ى ستراتیژییه‌كان وژێرخان وڕێگاوبان وپرده‌كان وسێكته‌ره‌كان په‌روه‌رده‌ وته‌ندروستییه‌.
    ئاماژه‌یشیدا هه‌فته‌ى ڕابردوو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ى پارێزگاى واست سازكرا به‌ئاماده‌بوونى 16بریكارى وه‌زیر بۆ چاودێریكردنى پرۆژه‌كان،ڕوونیشیكرده‌وه‌ هه‌فته‌ى داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌ش سازده‌كرێت بۆ هه‌ردوو پارێزگاى میسان وكه‌ركوك بۆ هه‌ژماردنى پرۆژه‌ په‌ككه‌وتووه‌كان.
    له‌باره‌ى پرۆژه‌ یاساى بوودجه‌ى 2021،مه‌جید دووپاتیكرده‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ردوو وه‌زاره‌تى دارایی وپلاندانان ڕاسپاردووه‌ ده‌ستبه‌جێ بوودجه‌ ڕه‌وانه‌ى ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى وربینیكردنى له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ى یاساییه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى دانیشتنێكى نائاسایی له‌و باره‌یه‌وه‌ بكرێت بۆ تاوتوێكردن وگه‌ڵاڵه‌كردنى بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ى به‌زووترین كات په‌سه‌ند بكرێت.
    وتیشى حكومه‌ت وپه‌رله‌مان كۆكن له‌سه‌ر پێویستى په‌له‌كردن له‌په‌سه‌ندكرنى بوودجه‌ى 2021.