به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیرى ته‌ندروستى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ده‌ستپێكردنى هه‌ڵمه‌ته‌كانى پشكنینى مه‌یدانى بۆ هاوڵاتیان وخوێندكاران وكارمه‌ندانى فێركارى ڕاگه‌یاند.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"ته‌میمى سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى كردووه له‌فه‌رمانگه‌ى شارى پزیشكى به‌غدا وله‌گه‌ڵ تیمى ڕاگه‌یاندنى پزیشكى بۆ تاوتوێكردنى پێشهاته‌كانى په‌تاى كۆرۆنا وڕێوشوێنه ته‌ندروستییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى ساڵى نوێى خوێندن".
وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌میان كۆبوونه‌وه‌كه جه‌ختیكردۆته‌وه له‌سه‌ر"گرنگى ڕۆڵى ڕاگه‌یاندن له‌پرۆسه‌ى هۆشیاركردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه په‌تاكه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى ساڵى نوێى خوێندن وهاتنى وه‌رزى زستان وزیادبوونى ژماره‌ى توشبوون له‌وڵاتى دراوسێ ووڵاتانى جیهانیش،"ئاماژه‌یشى دا"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وفه‌رمانگه‌كانى ده‌ستده‌كه‌ن به‌هه‌ڵمه‌ته‌كانى پشكنینى مه‌یدانى كارا بۆ هاوڵاتیان به‌هاوته‌ریبى له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌ته‌كانى هۆشیاركردنه‌وه له‌لایه‌ن ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه وئاڕاسته‌كردنى تیمه ته‌ندروستییه‌كان بۆ پشكنینى كارمه‌ندانى فێركارى وخوێندكارانى سه‌رجه‌م قۆناغه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى ساڵى نوێى خوێندن وبۆ خۆپاراستن له‌ڤایرۆسى نوێى كۆرۆنا".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ته‌میمى داواى"چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان كرد وهاریكاریكردن له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن وگواستنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كان به‌پیشه‌ییانه وڕاستگۆیی وهۆشیاركردنه‌وه‌ى هاوڵاتیان به‌گرنگى دووركه‌وتنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى وبه‌ستنى ده‌مامك وبه‌ركارهێنانى پاكژكه‌ره‌وه‌كان بۆ پاراستنى ته‌ندروستیان ودوورخستنه‌وه‌یان له‌توشبوون به‌م نه‌خۆشییه".