به‌غدا-اه‌ع
ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،جه‌ختى له گرنگى سه‌نته‌رى ئه‌منى چوارى كرد له ئاڵوگۆڕى زانیارى هه‌واڵگیرى له باره‌ى جوڵه‌ى ئه‌ندامانى داعش و یه‌كخستنى هه‌واَه‌كان بۆ له ناوبردنیان".
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) رایگه‌یاند:" سه‌نته‌رى چوارى نێوان عێراق و سوریا و ئێران وروسیا كه له وه‌زاره‌تى به‌رگریه و له ژێر چاودێرى ئه‌فسه‌رى پله باڵایه له وه‌زاره‌ت ،ئه‌وه‌ش گرنگه له ئاڵوگۆڕى زانیارى هه‌واڵگیرى له باره‌ى جوڵه‌ى تیرۆرستان و له ناوبردنیان".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "سه‌نته‌رى ئه‌منى ئه‌فسه‌رى سورى و ئێرانى و روسی له خۆ ده‌گرێت سه‌ربارى بوونى ئه‌فسه‌رى عێراقى،وچه‌ندین ئامانجى باشى پێكا له ده‌ستگیركردنى گه‌وره تیرۆرستان و پۆچه‌ڵكردنى ئۆپراسیۆنى تیرۆرستى گه‌وره پێش جێ به‌جێ كردنیان".