لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌كى سێ ئاڕاسته‌یی ڕاده‌گه‌یه‌نێت

ناوخۆ
  • 29-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    لیژنه‌ى دارایى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌كى سێ ئاڕاسته‌یی ئاشكراكرد بۆ چاكسازى ،جه‌ختیكرده‌وه‌ په‌ڕه‌ى سپى چاكسازى زیان به‌ به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ندێك له‌ جێبه‌جێكار ده‌گه‌ێنێت.
     
    ئه‌حمه‌د سه‌فار بریارده‌رى لیژنه‌ى دارایى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" راسپارده‌كانى تایبه‌ت به‌ په‌ڕه‌ى لیژنه‌ى دارایى له‌ چه‌ند چاكیازیه‌ك له‌ خۆ ده‌گرێت و پێكدێت له‌ سێ ئاراسته‌،یه‌كه‌میان فراوانكردنى داهاتى وڵات و كه‌مكردنه‌وه‌ى شایسته‌كانه‌ ،دووه‌م تایبه‌ته‌ به‌ راستكردنه‌وه‌ى سیاسه‌تى دارایى و نه‌ختێنه‌یه‌،سێیه‌میان په‌یوه‌ندى به‌ سیاسه‌تى ئابورى وڵاته‌وه‌ هه‌یه‌".
     
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "په‌ڕه‌ى سپى پێوبیتى به‌ ئازایه‌تی و به‌رێوه‌بردنى تایبه‌ته‌وه‌ هه‌یه‌"،رونیكرده‌وه‌"ئاسته‌نگیه‌كان كه‌ دێته‌ پێشه‌وه‌ بۆ په‌ڕه‌ى سپى په‌یوه‌ندى به‌ لایه‌نى سیاسى و ئه‌منى و گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى چاكسازى زیان به‌ به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ندێك لایه‌نى جێبه‌جێكار ده‌گه‌ێنێت".
     
    ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد" لیژنه‌ى دارایى لاینى كه‌م پێویستى به‌ زیاتر له‌ مانگێك هه‌یه‌ بۆ په‌سه‌ندكردنى بودجه‌ى گشتى حكومه‌ت بۆ ساڵى 2021".