بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌باكوورى ڕۆژهه‌ڵاتى دووزخورماتوو ڕوویدا

ناوخۆ
  • 28-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    ده‌سته‌ى گشتى كه‌شناسى وبوومه‌له‌رزه‌ زانى یه‌كێك له‌پێكهاته‌كانى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌باكوورى ڕۆژهه‌ڵاتى شارۆچكه‌ى دووزخورماتووى سه‌ر به‌پارێزگاى سه‌ڵاحه‌ددین ڕوویدا.
    ده‌سته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،دووپاتیكرده‌وه‌"بوومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌گوڕى(3,2)پله‌ به‌پێوه‌رى ڕێخته‌ر بووه‌".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌یدا "بوومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌دوورى(36)كیلۆ مه‌تر له‌ڕۆژهه‌ڵاتى شارۆچكه‌ى دووزخورماتوو بووه‌،وتاوه‌كو ئێستاش دیار نییه‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ هه‌ستى پێكرابێت".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ داوایشى له‌"هاوڵاتیان كرد به‌وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌ بكه‌ن وخۆیان به‌دوور بگرن له‌پرۆپاگه‌نده‌ وهه‌واڵى درۆ وپابه‌ندى ڕاسپارده‌كانى بوومه‌له‌رزه‌ بن كه‌له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى گشتى كه‌شناسى وبوومه‌له‌رزه‌زانییه‌وه‌ ده‌ركراوه‌".