بهغدا-اهع
دەستەی دەستپاکی،ئهمڕۆ شهممه، لەپارێزگای بەسرە چەند حاڵەتێکی گەندەڵی و بەکارهێنانی موڵکی گشتی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی لەپرسی کۆرۆنادا ئاشکراکرد.
دهستهى دەستپاکی لەراگەیەنراوێکدا کە دەستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى(اهع) کەوتوە، رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی بەسرەیان لەنەخۆشخانەی فێرکاری بەسرە لێکۆڵینەوەیان لەکەیسێکی پەیوەندیدار بەدابینکردنی چارەسەر بەتوشبوانی کۆرۆنا کردوە و تێیدا دەستیان بەسەر کۆمەڵێک مەلەفدا گرتوە کە گەندەڵی و بەکارهێنانی سامانی گشتی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی تێدا بوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، دەست بەسەر 10 فایلی تایبەت بە پێدانی دەرمان بە توشبوانی کۆرۆنادا گیراوە کە تێیدا دەرکەوتوە نرخی یەک دەرزی گەیەنراوەتە یەک ملیۆن و 250 هەزار دینار لەکاتێکدا ئەو دەرزییە بەبێ بەرامبەر حکومەت دابینیکردوە.
دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بەوەش کردوە، کەیسەکە رەوانەی دادەگا کراوە و دەخرێتە پێش کەیسەکانی دیکەوە، لەبەرئەوەی بابەتەکە پەیوەندی بەتەندروستی هاوڵاتیانەوە هەیە