به‌غدا-اه‌ع
قاسم ئه‌عڕه‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی وماتیۆ تۆله‌ر باڵیۆزى ئه‌مریكا،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،جه‌ختیانكرده‌وه له‌پێویستى ئاڵوگۆڕى زانیارییه هه‌واڵگیرییه‌كان بۆ نه‌هێشتنى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"قاسم ئه‌عڕه‌جى،ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی،له‌نوسینگه‌ى خۆى پێشوازیكرد له‌ماتیۆ تۆڵه‌ر، باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌به‌غدا".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێى دوایین پێشهاته سیاسی وئه‌منییه‌كانى ناوچه‌كه كراوه،وجه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر پێویستى ئاڵوگۆڕى زانیارییه هه‌واڵگیرییه‌كان بۆ نه‌هێشتنى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش".
وتیشى"ئه‌عڕه‌جى له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئه‌مریكا دۆسییه‌ى مرۆیى وڕێككه‌وتننامه‌ى شنگال وگه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ زێدى خۆیان تاوتوێكردووه،به‌تایبه‌ت دواى حكومه‌تى عێراقى هۆكاره‌كانى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى ئارام ده‌سته‌به‌ركرد".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه باڵیۆزى ئه‌مریكا جه‌ختیكرده‌وه"ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا خواستى عێراقێكى به‌هێز وگه‌شه‌سه‌ندووه بۆ ئه‌وه‌ى كاریگه‌رى ئه‌رێنى هه‌بێت له‌سه‌ر ده‌وروبه‌رى هه‌رێمى ونێوده‌وڵه‌تى،هیوایشى خواست عێراق ڕِۆڵى كاراى هه‌بێت له‌ئاسایش وسه‌قامگیرى ناوچه‌كه".