به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان چاره‌سه‌ركردنى دایكى شه‌هید مسته‌فا عه‌زارى له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
فه‌ریق ڕوكن محه‌مه‌د به‌یاتى سكرتێرى تایبه‌تى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ڕایگه‌یاند"بایه‌خدان به‌كه‌سوكارى شه‌هیدان وبه‌ده‌مه‌و هاتنى داخوازییه‌كانیان یه‌كێكه له‌پێشینانه‌ى كه‌فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان جه‌ختى له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه".
به‌یاتى له‌كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ماڵى شه‌هید عه‌زارى قاره‌مانێتى ئه‌و شه‌هیده‌ى له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش وبوێرى وخۆڕاگرى له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه تاوه‌كو نه‌مانى كه‌ره‌سته‌كانى چه‌كه‌كانى وه‌بیرهێنایه‌وه"جه‌ختیشیكرده‌وه قاره‌مانێتى عه‌زارى له‌یادى نه‌وه‌كانى داهاتوو ده‌مێنێته‌وه وناوى هه‌میشه به‌بوێرى سه‌ربازى عێراقى وپێداگیرى له‌ئازادكردنى خاكه‌كه‌ى له‌پاشماوه‌كانى تیرۆر باسده‌كرێت".
به‌یاتى دووپاتیكرده‌وه فه‌رمانده‌ى گشتى ڕه‌زامه‌ندى ده‌ڕبڕیوه به‌چاره‌سه‌ركرنى دایكى شه‌هید مسته‌فا عه‌زارى له‌ده‌ره‌وه‌ى عێراق.
عه‌زارى له‌دواى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك تیرۆرستى داعش گردبوونه‌وه بۆ گه‌مارۆدانى له‌شارى گه‌رمه‌ى ودواى ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌كى توند له‌گه‌ڵ تیرۆرستان وبرینداربوونى له‌چه‌ند شوێنێكى جه‌سته‌ى ونه‌مانى كه‌ره‌سته‌كانى به‌رگریكردنى به‌به‌ندكراوى كه‌وته ده‌ستى تیرۆرستان.