به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان چه‌ند بریارێكى له‌باره‌ى روداوه‌كانى زیقاره‌وه ده‌ركرد.
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژى قه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى له به‌یانامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه رایگه‌یاند:"مسته‌فا كازمى سەرۆک وەزیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان فەرمانی کرد بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر روداوەکانی ناسرییە و رایگەیاند، دروستبونی گرژییەکانی لەبەرژەوەندی وڵات‌دا نیە".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"كازمى لەدو هەنگاودا بەئاڕاستەی هێورکردنەوەی دۆخی پارێزگای زیقار فەرمانی کرد بە لەکار دورخستنەوەی بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی پارێزگاکە و راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ، هەروەها بڕیاردرا بەهەڵوەشاندنەوەی هەڵگرتنی مۆڵەتی چەک بەمەبەستی کەمکردنەوەی گرژییەکان"،ئاژەی بەوەشکرد، دروستبونی گرژییەکان لە عێراق لەبەرژەوەندی وڵات‌دا نیە و لەئێستادا حکومەتی سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ هەڵبژاردن، بۆیە سندوقی دەنگدان "جێگرەوەی ئاژاوەگێڕییە بۆ گۆڕانکاری".