کازمی ڕێنماییدا بەتێپەڕاندنی گرفتەکانی ئاوەڕۆ

ناوخۆ
  • 28-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕێنماییدا به‌تێپه‌ڕاندنى ئه‌و گرفتانه‌ى ده‌بنه‌ ڕێگر له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ى نه‌هێشتنى ئاوى بارانه‌كان،كارمه‌ندانانى سێكته‌رى ئاوه‌ڕۆیشى هاندا هه‌موو تواناكانى خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ وباشترین خزمه‌تگوزارى پێشكه‌شى هاوڵاتیان بكه‌ن.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كازمى ئاماده‌كارییه‌ به‌رده‌وامه‌كانى به‌سه‌ركرده‌وه‌ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى پرۆسه‌ى نه‌هێشتنى ئاوى بارانه‌كان،وسه‌ردانى یه‌كێك له‌وێستگه‌كانى نه‌هێشتنى ئاوى بارانه‌كان له‌به‌ره‌ى كه‌رخ كردووه‌،وچاوى به‌كارمه‌ندانى ئه‌و وێستگه‌یه‌ كه‌وتووه‌".
    وتیشى"كازمى به‌شێوه‌یه‌كى مه‌یدانى چاودێرى ئاماده‌كارییه‌كان كردووه‌ كه‌له‌لایه‌ن كارمه‌ندانى خزمه‌تگوزارى له‌ئه‌میندارێتى به‌غدا وده‌زگاى خزمه‌تگوزارییه‌كانى دیكه‌ گیراوه‌ته‌به‌ر،له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنى نه‌هێشتنى ئاوى بارانه‌كان".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"سه‌رۆك وه‌زیران ڕێنماییدا به‌تێپه‌ڕاندنى ئه‌و گرفتانه‌ى ڕووبه‌رووى ئه‌م كارمه‌ندانه‌ بۆته‌وه‌ وپێشوه‌خته‌ كاره‌كانیان بكه‌ن سه‌ربارى ئاڵنگاری ژێرخانه‌كان كه‌به‌رۆكى تۆڕه‌كانى ئاوه‌ڕۆى گرتۆته‌وه‌ له‌سه‌رانسه‌رى وڵاتدا،چونكه‌ هێشتا به‌ده‌ستى كۆنبوونه‌وه‌ى تۆڕه‌كان ونۆژه‌ننه‌كردنه‌وه‌یان ده‌ناڵێت وبه‌رگه‌ى زیادبوونى ژماره‌ى دانیشتوان ناگرێت كه‌له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌ نیشته‌جێبووه‌كانى شارى به‌غدا ڕوویداوه‌".
    ئاماژه‌یشیدا"كازمى له‌وتارێكیدا كه‌ئاڕاسته‌ى كارمه‌ندانى ئه‌م سێكته‌ره‌ خزمه‌تگوزارییه‌ كرد هانیانیدا باشترین خزمه‌تگوزارى پێشكه‌شى هاوڵاتیان بكه‌ن وهه‌موو تواناكانى خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو هاوڵاتی عێراقى شایسته‌ باشترین خزمه‌تگوزارى ودابینكردنى ژیانێكى شكۆمه‌نده‌ ".
    شایه‌نى باسه‌ ده‌سته‌ى كه‌شناسى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ پێشبینى بارانى به‌لێزمه‌ى كرد له‌ناوچه‌ى جیاجیاكانى وڵاتدا.