وه‌زاره‌تى ناوخۆ پێكهاته‌ ئه‌منییه‌كانى ڕاسپارد تواناكانیان به‌رزبكه‌نه‌وه‌ وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان

ئەمنی
  • 28-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    عوسمان غانمی وه‌زیرى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ، پێكهاته‌ ئه‌منییه‌كانى ڕاسپارد تواناكانیان به‌رزبكه‌نه‌وه‌ وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان.
    لیوا خالد محه‌نا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" وه‌زیرى ناوخۆ به‌شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتى سه‌رجه‌م ئۆپراسیۆنه‌كان ده‌كات كه‌ پێكهاته‌كانى وه‌زاره‌ت ئه‌نجامى ده‌ده‌ن".
     
    ئاماژه‌ى یه‌وه‌كرد"غانمى رێنمایى سه‌رجه‌م پێكهاته‌ ئه‌منیه‌كانى وه‌زاره‌تى كردوه‌ كه‌ ئاستى كاركردنیان به‌رزببێته‌وه‌ بۆ سه‌قامگیرى ئه‌منى و په‌ره‌پێدانى ئه‌منى بۆ ئاماده‌كارى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان".
    وتیشى" ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان پێویستى به‌ كه‌ش و هه‌وایه‌كى ئارام هه‌یه‌ ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ش سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له‌ ئاماده‌ باشیدا و به‌رده‌وامن بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ى تاوانه‌كان ،له‌ رۆژانى داهاتوو ئۆپراسیۆنى هاوشێوه‌ ئه‌نجامده‌درێت دژى تاوانكاران".
    محه‌نا رونیكرده‌وه‌ "ماوه‌ى رابردوو پێكهاته‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ چالاكى هه‌بوو چ په‌یوه‌ندى هه‌بێت به‌ ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆر و ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنى گه‌وره‌ وه‌ك ئه‌و ناوچانه‌ى شه‌رى هۆزى تێدا ئه‌نجامده‌درێت هه‌روه‌ها له‌ ئۆپراسیۆنه‌كانى ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان".