به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ده‌ستگیركردنى 95 بارهه‌ڵگرى كه‌ره‌سته‌ى قه‌ده‌غه‌كراو له دیاله راگه‌یاند.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" له میان جێ به‌جێكردنى رێنماییه‌كانى فهرماندهىگشتى هێزه چه‌كداره‌كان بۆ جێ به‌جێكردنى یاسا و ڕاوهدۆنانى گێره‌شێوێنان و پاراستنى ئابورى عێراقى ،له میان پرۆسهیكدا توانرا 95 بارهه‌ڵگرى كه‌ره‌سته‌ى قه‌ده‌غه‌كراو له دیاله ده‌ستگیر كرا كه زیان به ئابورى عێراقى و به‌رهه‌مى عێراقى ده‌گه‌ێنێت".
خه‌فاجى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"ئه‌م ئۆپراسیۆنه زۆر گرنگه بۆ پاراستنى ئابورى عێراقى و پاراستنى لهرههمهكان"،جه‌ختیكرده‌وه "فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنى دیاله به‌رده‌وامه له به‌دواداچون له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یانه و رۆژانه زیاتر له 24 بارهه‌ڵگر ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گرن".