به‌غدا-اه‌ع
ئاژانسى هه‌واڵگیرى ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ده‌ستگیركردنى دوو تیرۆرستى له‌كه‌ركوك راگه‌یاند كه پاڵپشتى لۆجستى پێشكه‌ش به داعش ده‌كه‌ن.
له به‌یانامه‌یه‌كى ئاژانسه‌كه كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى (اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"مه‌فره‌زه‌كانى ئاژانسى هه‌واڵگیرى به نوێنه‌رایه‌تى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى پۆلیسى فیدڕاڵى له وه‌زاره‌تى ناوخۆ توانى دوو تیرۆرست به‌پێى مادده‌ى ئه‌حكامى 4ى تیرۆر ده‌ستگیربكات له بۆسه‌یه‌كدا له مزیك گوندى سهێل له قه‌زاى داقوق له پارێزگاى كه‌ركوك".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "له میان لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌و دوو تیرۆرسته دانیان به‌وه نا كه پاڵپشتى لۆجستى و خۆراك و ئامێره‌كانى په‌یوه‌ندیكردن بۆ یه‌كێك له مه‌فره‌زه‌كانى تیرۆرستان له دۆڵى شاى ،و رێكارى یاسایى گیراوه‌ته‌به‌ر دژیان".