وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌:بڕیارى ده‌ستپێكردنى ساڵى خوێندن له‌لایه‌ن شانه‌ى قه‌یرانه‌كانه‌وه‌ ده‌ركراوه‌

ناوخۆ
  • 28-11-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع
     
     
    وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ بریارى ده‌ستپێكردنى خوێندنى ساڵى نوێى له‌لایه‌ن شانه‌ى قه‌یرانه‌كان و لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تیه‌وه‌ ده‌ركرا".
    حه‌یده‌ر فاروق وته‌بێژى وه‌زاره‌ت له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" بیروڕاى وه‌زاره‌ت بۆ ده‌ستپێكى ساڵى نوێى خوێندن له‌ خوێندنگاكان له‌ رۆژى 21 ئه‌م مانگه‌ بوو ،له‌گه‌ڵ دوو رۆژ ده‌وامكردن له‌ هه‌فته‌یه‌كدا بۆ هه‌ر قۆناغێك،به‌ڵام شانه‌ى قه‌یرانه‌كان 29ى ئه‌م مانگه‌ى بۆ ده‌ستپێكى خوێندن دیارى كرد و ته‌نها رۆژێك ده‌وام له‌ خوێندنگاكان ده‌بێت".
     
    فاروق ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" كارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ دانانى میكانیزمه‌كانه‌ بۆ ده‌ستپێكى ساڵى نوێى خوێندن له‌ خوێندنگا حكومى و ئه‌هلیه‌كان"،وتیشى"ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى وه‌زاره‌ت دایناوه‌ بۆ ده‌وامى سه‌رجه‌م خوێندنگان ده‌بێت چ یه‌ك ده‌وام بێت یان دوو ده‌وام ته‌نانه‌ت سێ ده‌وامیش،له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوون به‌ رێنمایه‌كانى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى".
    رونیشیكرده‌وه‌ "ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ داواى ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ده‌وام بۆ ماوه‌یه‌كى دیكه‌ دوابخرێت ده‌بێت ئه‌و داواكاریه‌ ئاراسته‌ى شانه‌ى قه‌یرانه‌كان بكه‌ن ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وان په‌یوه‌ستن به‌و كاره‌وه‌ نه‌ك وه‌زاره‌ت".