بەغدا_اەع
ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان ،ئەمڕۆ هەینی ،رایگەیاند تیرۆرستانی داعش لە قۆناغی لە ناوچون و شکستی گەورەدان.
لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ،بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) رایگەیاند:"چەكدارانی داعش لەئێستادا لە شكستێكی زۆر گەورەدان، ژمارەی هێرشەكانیان بەهۆی ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەكانی هێزە ئەمنییەكانییەوە زۆر كەمیكردوە و هەوڵە هەواڵگرییەكانیش بە هەمانشێوە".
راشیگەیاند، هێزە ئەمنییەكان و فشارە بەردەوامەكانیان لەسەر چەكدارانی ئەو گروپە تیرۆریستییە بەردەوامدەبێت و هاوڵاتیان هۆشیاربونەتەوە لە درۆ و چەواشەكارییەكانی ئەو رێكخراوە.
هاوكات رونیكردەوە، لەئێستادا بۆ دابەزاندنی ورەی عێراقییەكان ئەو چەكدارانە داتای كۆن و ئەرشیڤی كارە نەگریسەكانیان بەكاردەهێنێنن، بەئامانجی روخاندنی هاوڵاتیان، ئەوەش بەهۆی هێرشە یەك لەدوای یەكەكانی هێزەكانمان بۆ سەر ئەو چەكدارانە و دەستگیركردنی بەرپرسان و ئەندامانیانە.