بەغدا_اەع
وەزارەتی تەدروستی وژینگە،ئەمڕۆ هەینی، رێنمایی دا بە ئەنجامدانی هەڵمەتەکانی پشکنین بۆ کارمەندانی خوێندن و خوێندکاران.
دکتۆر حەسەن تمیمی ووزیری تەندروستی و ژینگە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) رایگەیاند:"وەزارەتی تەندروستی فەرمانیکردووە هەڵمەتی فراوان ئەنجامبدرێت بۆ پشکنینی دەستەی فێرکاری و خوێندکاران لەسەرجەم خوێندنگاکان لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن بۆ دڵنەوایی لە توش نەبونیان بە کۆرۆنا".
وەزارەت ئەمڕۆ هەینی ،لە بەیانامەیەکدا داوای لە هاوڵاتیان کرد هاوکاری تیمەکانی تەندروستی بکەن بۆ ئەنجامدانی تێستی کۆرۆنا بۆ رێگریگرتن لە بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا لە وڵات".