وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوتا میسرییه‌كه‌ى به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كانى تاوتوێكرد

  • 26-11-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ سامح شوكرى هاوتا میسرییه‌كه‌ى به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات تاوتوێكرد.
    وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌،فوئاد په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌لایه‌ن سامح شوكى هاوتا میسرییه‌كه‌ى پێگه‌یشت،وله‌و په‌یوه‌ندییه‌ ڕێكاره‌كانى به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات تاوتوێكراون وپه‌رۆشى هه‌ردوولا بۆ پێشخستنى له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"هه‌ردوولا له‌میان په‌یوه‌ندییه‌كه‌ بابه‌ته‌ هاوبه‌شه‌كانى هه‌ردوو وڵاتیان خستۆته‌ به‌ر باس له‌پاڵ ئاڵۆگۆڕى بۆچوونه‌كان له‌باره‌ى ژماره‌یه‌ك كه‌یسى گرنگ وه‌ك:قه‌یرانه‌كانى ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست وگرنگى پێشكه‌شكردنى چاره‌سه‌رى سیاسی گونجاو وئه‌نجامدانى ده‌ستپێشخه‌رى به‌مه‌به‌ستى به‌جێ گه‌یاندنى ئاسایش وسه‌قامگیرى ئه‌و ناوچه‌ هه‌ستیاره‌ له‌سه‌ر ئاستى جیهاندا هه‌روه‌ها گفتوگۆیانكرد له‌باره‌ى دواپێشهاته‌كانى دۆخى لیبیا وسوریا".