به‌غدا-اه‌ع-ئامینه سه‌لامى
و:سۆما جاف
ده‌زگاى دژه تیرۆر،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،ئۆپراسیۆنه ئه‌منییه‌كانى ئه‌مدواییه جموجۆڵى تیرۆرستانى داعش ئیفلیجكردووه ،وحهشارگهكانیشى له‌ده‌ستداوه،ڕوونیشیكرده‌وه هه‌ماهه‌نگى هه‌واڵگیرى هێشتا به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى وههواڵگیرى ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى دیكه.
سه‌باح نو‌عمان وته‌بێژى ده‌زگاكه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئۆپراسیۆنه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى ده‌زگاى دژه تیرۆر جموجۆڵى تیرۆرستانى داعش وگواستنه‌وه‌یان له‌ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كى تر ئیفلیجكردووه".
وتیشى"هه‌ماهه‌نگى هه‌واڵگیرى هێشتا به‌رده‌وامه له‌نێوان ده‌زگاى دژه تیرۆر وههواڵگیری ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى تر،وله‌پاڵ ئاڵوگۆڕى زانیارییه هه‌واڵگیرییه‌كان وهه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى".
ئاماژه‌یشیدا"تیرۆرستانى داعش له‌ئێستادا حه‌شارگه‌یان نه‌ماوه،وهه‌روه‌ها بنهكانیشیان له‌ده‌ستداوه كه‌تیایدا پلانیان داده‌نا وكرده‌وه‌ى تیرۆرستییان ئه‌نجامده‌دا".
ڕوونیشیكرده‌وه"قۆناغى ئێستای ئه‌ركى ده‌زگاى دژه تیرۆر،پشتى به‌ئه‌ركى چڕى هه‌واڵگیرى به‌ستبوو،به‌پێى نوێترین ته‌كنیكه هونه‌ری ومرۆییه‌كان لهڕاوهدوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش به‌تایبه‌ت له‌ئاستى سه‌ركرده‌كانى تیرۆرستان".
وتیشى"هاریكارى هاوڵاتیان له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان،ڕۆڵێكى ڕاسته‌قینه‌ى هه‌بوو له‌پێدانى زانیارى به‌ده‌زگاى دژه تیرۆر له‌باره‌ى تیرۆرستان وشوێنى خۆحهشاردانهوهیان".