وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوتا روسیه‌كه‌ى له‌ مۆسكۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كى سازكرد

  • 25-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ سیرگى لاڤرۆڤ هاوتا ڕووسییه‌كه‌ى له‌مۆسكۆ سازكرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ وسێرگى لاڤرۆڤ هاوتا ڕووسییه‌كه‌ى له‌باڵه‌خانه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان سازكرد له‌میان سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ بۆ مۆسكۆ".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"هه‌ردوولا ڕێكاره‌كانى پته‌وكردن وبه‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانى نێوان به‌غدا ومۆسكۆ له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا تاوتوێكردووه‌،له‌نێویشیاندا بواره‌ ستراتیژییه‌كان،له‌ڕووى سیاسی وئابوورى وبارزگانى،وه‌ك ده‌ڕبڕینى په‌رۆشى بۆ ئاڵوگۆڕى به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كان".
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ حسێن جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌په‌رۆشى عێراق بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كان مێژووییه‌كان كه‌هه‌ردوو وڵات به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌،داواى كردنه‌وه‌ى ئاسۆییه‌كى نوێى په‌یوه‌ندییه‌كانى بۆ هاریكاریكردن كرد"،وتیشى"په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق-رووسیا به‌ره‌وپێشچوونێكى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌،وده‌ستكه‌وته‌كانى به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌سه‌ر ئاستى به‌رژه‌وه‌ندى دوولایه‌نى،له‌نێویشیاندا كاراكردنه‌وه‌ى 14 یاداشتنامه‌ى نێوان هه‌ردوو وڵات له‌سێكته‌ره‌كانى په‌روه‌رده‌،وخوێندن،وته‌ندروستى،ونه‌وت،وگواستنه‌وه‌، كه‌ له‌ساڵى 2021 واژۆ ده‌كرێن،له‌گه‌ڵ سازكردنى كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى هاوبه‌شى هاریكارى ئابوورى وهونه‌رى"..
    حسێن ستایشى ئه‌ركى كاراى ڕووسیاش كرد له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش،جه‌ختیشى كرده‌وه‌ له‌گرنگى به‌رده‌وامیدان به‌م هاریكارییه‌ له‌سێكته‌ره‌ جیاجیاكان له‌نێویشیاندا به‌رده‌وامى له‌مه‌شقپێكردنى هێزه‌ عێراقییه‌كان وئاڵوگۆڕى زانیارییه‌ هه‌واڵگیرییه‌كان بۆ ڕێگاگرتن له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ى چالاكییه‌كانى گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان،له‌گه‌ڵ پاڵپشتى رووسیا بۆ عێراق له‌چوارچێوه‌ى مه‌شقپێكردنى دیبلۆماتكاره‌ عێراقییه‌كان وئاسانكارییه‌كانى لایه‌نى ڕووسیا بۆ خوێندكاره‌ عێراقییه‌كان له‌ڕووسیاى فیدڕاڵى ده‌خوێنن،هه‌روه‌ها گفتوگۆیانكرد له‌باره‌ى ئاسانكارى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى خوێندكارانى عێراقى بۆ ڕووسیا له‌پێناو ته‌واوكردنى خوێندنه‌كانیان".
    حسێن وتیشى"دۆسییه‌ى ئه‌منى عێراق وپه‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێیش تاوتوێكراوه‌،وسوپاسى ڕووسیاى فیدڕاڵییمان كرد  بۆ ئه‌ركیان له‌بوارى شكستپێهێنانى تیرۆرستانى داعش وبیاتنانى توانا ئه‌منییه‌كان،ومه‌شقپێكردن،وراوێژكارى له‌گه‌ڵ باسكردن له‌باره‌ى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست وڕێكاره‌كانى هاریكارى هاوبه‌ش بۆ نه‌هێشتنى ململانییه‌كان ودوورخستنه‌وه‌ى ناوچه‌ى له‌ناكۆكى زیاتر".
    لاى خۆیه‌وه‌ لاڤرۆڤ دووپاتیكرده‌وه‌"وڵاته‌كه‌ى خوازیارى سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌ بۆ مۆسكۆى پایته‌ختى ڕووسیا،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"وڵاته‌كه‌ى پشتیوانی حكومه‌تى عێراقى ده‌كات له‌ئه‌ركى دووباره‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاسایش وسه‌قامگیرى بۆ عێراق،ونه‌هێشتنى تیرۆر ،وهه‌روه‌ها پشتگیرى له‌یه‌كڕیزى وسه‌روه‌رى عێراق ده‌كه‌ین".