به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى
و:سۆما جاف
وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،رایگه‌یاند، ته‌رخانكردنی بڕه پاره‌یه‌ك له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانیه‌وه بۆ كڕینی ڤاكسینی كۆرۆنا په‌سه‌ندكراوه و له‌ئێستاشدا پاره‌ی پێویست بۆئه‌و مه‌به‌سته ئاماده‌یه، چاوه‌ڕوانی په‌سه‌ندكردنی ڤاكسین له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیه‌وه ده‌كه‌ن.
حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند، لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ته‌رخانكردنی بڕه پاره‌یه‌ك بۆ كڕین و هاورده‌كردنی ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌ربڕیوه پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێت، هه‌روه‌ها بڕه پاره‌یه‌كیش ئێستا له‌وه‌زاره‌تی دارایی ته‌رخانكراوه و ئاماده‌یه بۆ كڕینی ڤاكسین.
وتیشی، "رۆژانه به‌هۆی ره‌چاو نه‌كردنی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كانه‌وه ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا رو له‌زیادبونه، له ڕێگه‌ی لیژنه‌ی پسپۆڕیشه‌وه بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی ڤایرۆسناسی، وه‌زاره‌ت داتا و چاودێری هه‌یه ڕۆژانه له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان و هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی لیژنه‌ی پسپۆڕه‌وه بۆ تاوتوێكردنی دۆخی په‌تا گواستراوه‌كان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دۆخی ته‌ندروستی عێراق له ژێر كۆنترۆڵدایه و توانیویانه شوێن و ئۆكسجین و چاره‌سه‌ری پێویست بۆ توشبوانی كۆرۆنا دابین بكه‌ن، له كاتی دابه‌زبونی پله‌كانی گه‌رماش ڕێژه‌ی پشكنیه‌كانیان زیاتر كردوه.
حه‌سه‌ن ته‌میمی باسی له‌وه‌شكرد، عێراق یه‌كێكه له‌وڵاته پێشه‌نگه‌كان، له‌لایه‌ن و ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیه‌وه ستایش ده‌كرێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی گرتویه‌تیه به‌ر بۆ رێگه‌گرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.