به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕایگه‌یاند سزاى زیندانى توند بۆ به‌رپرسێكى پارێزگاى كه‌ركوك ده‌كراوه به‌تاوانى به‌رتیل وه‌رگرتن.
ده‌سته‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"فه‌رمانگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌سته‌كه له‌ئاشكراكردنى ورده‌كارییه‌كانى ئه‌و كه‌یسه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى تیایدا كردووه وڕه‌وانه‌ى دادگاى كردووه،ڕایگه‌یاندووه دادگاى تاوانه‌كانى كه‌ركوك/ده‌سته‌ى دووه‌م فه‌رمانێكى ده‌ركردووه به‌سه‌پاندنى سزاى زیندانى توند بۆ به‌ڕێوبه‌رى به‌شى پلاندانانى گشتى له‌دیوانى پارێزگاكه،به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى بڕیارى(160/دووه‌م/1ى ساڵى 1983)وله‌سه‌ر ڕۆشنایی مادده‌ى(3/132)له‌یاساى سزاكان".
وتیشى"ورده‌كارییه‌كانى كه‌یسه‌كه كه‌لێكۆڵینه‌وه‌ى تیاكراوه ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه تاوانباره‌كه تاوانى به‌رتیل وه‌رگرتنى ئه‌نجامداوه له‌میان داواكردنى پاره له‌سه‌ر به‌هاى پرۆژه‌ى دووباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى خانووبه‌ره‌كانى شاره‌وانى حه‌ویجه به‌رامبه‌ر ره‌وانه‌كردنى پرۆژه‌كه ووه‌رگرتنى پاره‌یش له‌به‌ڵێنده‌ره‌كان به‌رامبه‌ر ڕه‌وانه‌كردنى پرۆژه‌ى دیكه بۆیان".
ڕوونیشیكرده‌وه"دادگا له‌دواى پێداچوونه‌وه به‌به‌ڵگه‌نامه‌كانى كه‌یسه‌كه ووه‌رگرتنى وته گه‌واهیده‌ران گه‌یشته بڕوایه‌كى ته‌واو به‌كه‌مته‌رخه‌مى تاوانباره‌كه بۆیه بڕیاریدا به‌سه‌پاندنى سزاى زیندایی توند بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ وسزاى دارایی به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى مادده‌ى سزاكه".