ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران داواى گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى پێویست ده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سپیكردنه‌وه‌ى پاره‌ وپاره‌داركردنى تیرۆر

  • 25-11-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،داواى گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى پێویست كرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سپیكردنه‌وه‌ى پاره‌ وپاره‌داركردنى تیرۆر. 
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى بانكى ناوه‌ندى عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌میان دانیشتنه‌ گرێدراوه‌كه‌ى سێیه‌مین ڕاپۆرتى ساڵانه‌ى ئه‌نجومه‌نى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سپیكردنه‌وه‌ى پاره‌ وپاره‌داركردنه‌وه‌ى تیرۆر ڕاگه‌یاند به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن-پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى".
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران داواى كردووه‌"نوسینگه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سپیكردنه‌وه‌ى پاره‌ وپاره‌داركردنى تیرۆر به‌رده‌وام بێت له‌گرتنه‌به‌رى رێوشوێنه‌ پێویسته‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سپیكردنه‌وه‌ى پاره‌ وپاره‌داركردنى تیرۆر به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ چاودێرییه‌كان".
    ئاماژه‌یشیدا"ئه‌نجومه‌نى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سپیكردنه‌وه‌ى پاره‌ وپاره‌داركردنى تیرۆر به‌پێى یاساى ژماره‌ 39ى ساڵى 2015 پێكهێنرا وله‌لایه‌ن پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت وئه‌ندامێتى ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت ولایه‌نه‌ ناپه‌یوه‌سته‌كان به‌وه‌زاره‌ته‌وه‌".