بەغدا_اەع
حسێن جاسم زوهێری، ئەندامی پەرلەمان لەسەر بازنەی پارێزگای دیالە دوای توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە کۆچی دوایی کرد.
ئەمیندارێتی گشتی رێکخراوی بەدر لە بەیانامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایەیاند:"بەبۆنەی کۆچی دوایی پەرلەمانتار حسێن جاسم زوهێری کە یەکێک بو لە سەرکردەکانی رێکخراوی بەدر لە پارێزگای دیالە کە بەهۆی کاریگەرییەکانی پەتای کۆرۆنا گیانی لەدەستدا پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە".