بەغدا_اەع
لیژنه‌ی دارایی نوێنەرایەتی ،ئەمڕۆ دوشەممە،هۆشداریی دا لەگرێبەستی 50 ساڵەی نەوتی عێراق لەرێگای هەرێمی کوردستانەوە لەگەڵ تورکیا، ئاماژەی بەوە دا 112 واژۆی پەرلەمانتاران هەیە بۆ بانگهێشتکردنی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ پەرلەمان.
عه‌بدولهادی موحان، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی لە بەرنامەی ئەلعاشیرەی کەناڵی عێراقی ئەخباری کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) چاودێری کردووە رایگەیاند:"نه‌وتی عێراق له‌رێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دراوه به توركیا و رۆژانه‌ش ئه‌و وڵاته بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 10 دۆلار وه‌رده‌گرێت".
وتیشی"هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌مو حكومه‌ته‌كانی پێش‌و كۆك نه‌بوه بۆ رێکكه‌وتن، له‌كاتێكدا حكومه‌تی فیدراڵ ئاماده‌یه ده‌ست به‌سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا بگرێت.
ئاماژەی بەوەکرد، "له كێڵگه نه‌وتیه‌كانی كه‌ركوكه‌وه رۆژانه 150 هه‌زار به‌رمیل به ئۆتۆمبێل به‌ره‌و شوێنی نادیار ده‌گوازرێته‌وه، مه‌ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه نه‌وتی عێراق بۆ ماوه‌ی 50 ساڵ له‌رێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به بارمته درابێت".
عه‌بدولهادی موحان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، توركیا بۆ ماوه‌ی 50 ساڵ بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 10 دۆلار وه‌رده‌گرێت، حكومه‌تی عێراقیش له سه‌رده‌می حه‌یده‌ر عه‌بادی داوای یاسایی له‌سه‌ر توركیا له دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تۆماركردوه.
موحان ئاشكرایكرد، "نازانین كێ دۆسیه‌ی سكاڵاكانی دژ به توركیا راگرت، چونكه حكومه‌تی توركیا له بانگه‌شه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ترسێت بۆ رێككه‌وتنه نه‌وتییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم، چونكه ده‌زانێت كه نایاساییه".
باسی له‌وه‌شكرد"100 ملیار دۆلار له هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له بانكه‌كانی توركیا دانراون، به‌جۆرێك ته‌نها له‌رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه رۆژانه 450 بۆ 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێكدا له هه‌رێمه‌وه هه‌نارده ده‌كرێت، به‌مه‌ش رۆژانه توركیا 40 ملیۆن دۆلار قازانج له هه‌نارده‌ی نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم ده‌كات".
جەختیکردەوە"گرێبه‌سته‌كانی هاوبه‌شی نه‌وت ناده‌ستورین كه له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه كراون، له‌كاتێكدا هه‌رێم مافی ئه‌وه‌ی نییه بچێته ناو گرێبه‌ستی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كێڵگه نه‌وتییه‌كاندا".